# ناو مانا
51 پووشین 1. دروستکراو لە لاسکی دەخڵ و گیا، سەلەی پووشین؛ 2. کڵاوی پووشین، پارچەیەکی رەشە، کە ژنان وەکوو سەرپۆش بە سەریدا دەدەن.
52 پوونگە پنگ، گیایەکە خورێنی.
53 پووڵەکە 1. جەستەیەکی خڕ و تەنکی ناوەڕاستکون و بریسکەدارە کە ژنان بۆ جوانیی بە جلوبەرگی وەکوو: کراس و کەوا و سوخمەدا هەڵیدەدروون؛ 2. هەروەسا جەستەیەکی تەنک و خڕە بەسەر پشتی ماسییەوە.
54 پڕشنگ تیرێژ، تیشکی رۆژ، پریشکی ئاگر.
55 پڵپڵە ئاوێزەی گوارە، جۆرێک خشڵە.
56 پۆپنە مەلی پۆپەدار، مەلی کڵاوەدار.
57 پۆپەشمین پێخەفێکی زۆر ناسکە کە لە خوری درووست دەبێ.
58 پۆشیا 1. پۆشتە و رێک و پێک؛ 2. وشەی بکەری رابردووە واتە: لەبەر کرا.
59 پۆشەن پۆشاک، جلوبەرگ.
60 پۆلان مانگی رەشەمە، سێهەم مانگی زستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!