# ناو مانا
51 پەرچان 1. لە دڵ گرتن، (مەپەرچێنە دڵ)؛ 2. خوارکردنەوەی بزمار و شتی وا؛ 3. کۆی پەرچ و پەرژین.
52 پەرمان 1.وشەی پاشگری بەخۆداپەرمان، بە واتای لە خۆڕادیتن، بڕوا بە خۆیی؛ 2. رەوینەوە سڵکردن.
53 پەرموون 1. لەخۆڕادیتن، بڕوابەخۆیی؛ 2. رەوینەوە، سڵکردن.
54 پەروێش کەڵگەت، چواشانە و بەخۆوە. نێوی کۆنی مادییە و لە بنەڕەتدا ئەبەروێش بووە و دوایی کراوە بە پەرویز!
55 پەروەر بەخێوکەر. وەکو: (وڵاتپەروەر)
56 پەرۆش خەم، داخی دڵ.
57 پەرەم تاقم، دەستە، پۆل.
58 پەژوان پەژان، پەرژین، چیل، پەرچ.
59 پەسار 1. شوێنی سێبەر، نسار، نسرم؛ 2. پەنای با، پەنای باراننەگر؛ 3. حەشارگەی راوچی.
60 پەسنۆ پێهەڵگوتن، چاکە گوتن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!