# ناو مانا
51 هەمین 1. سست و شلەتەپە؛ 2. خۆ لەکار نەدەر و پشتگوێخەری کار؛ 3. بە تێکڕایی، هەموو؛ 4. هەنووکە، تا ئێستا. ئەم ناوە لە ناوچەکانی مەنگوڕان و سوێسنایەتیدا زۆرە.
52 هەمینیا نێوی شارۆچکەیەک بووە لە ناوچەی کوردنشینی نەعمانییە لە باشووری کوردستان، کە بە دەستی حکوومەتی بەعس کرا بە عەرەبنشین. ئەمەش نێوی هەندێ لەو گوندانەی کە لەو ناوچەیە و ناوچەکانی دیکەی فەیلینشینی باشووری کوردستان‌ هەموویان لە کورد چۆڵ کران: دەفاس، جاسب، کۆرسەنگ، کەشاری، هۆرە، قەرەتەپە، بەگشیە، دێرمان، چلاوە، سۆدنە، کۆکس، مەرتاج، شالەک، کەسارە، کەشیرۆ، سیلان، کەوام، شەتیوەر، ناریجە، ئاگرۆزە، شەلاهان، مەزەک و زۆری دیکە.
53 هەنار نار، نارۆک، نەرژی، میوەیەکە بۆ پاڵاوتنی خوێن باشە و لە کوردستان لە ناوچە ساردسێر و شاخاوییەکان زۆرە و ڕیشەکەی بۆ دەرمان و توێکڵەکەی بۆ ڕەنگ بەکار دەبرێ؛ هەناری هەورامان و شارەبان بەنێوبانگن؛ لە گۆرانیی کوردیشدا زۆر دێ و ئاماژەیە بە (مەمک).
54 هەنارە نێوی تیرەیێکی کوردە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
55 هەناز 1. وشەیێکی کۆنی کەڵوڕییە، واتە: ئاقار، شوێن و جێگە؛ 2. ڕێکەوتن، چوون بەرەو شوێنێک؛ 3. گەشت و گەڕان.
56 هەناو هەناڤ، دەروون، ناوسک، هوندر.
57 هەنسک کوڵی گریان، نزگەرەی بە گریانەوە. (لە گریان نابێتەوە و هەر هەنسک دەدا).
58 هەنگوێن هەنگڤ.
59 هەنگڤ هەنگوین، هەنگوێن.
60 هەوار وار، زۆزان، هاوینەوار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!