51 |
هەژەند |
سەیر و سەمەرە، سەرسووڕێن. |
52 |
هەسار |
1. هەسێڵ، گۆل، ئەستێر؛ 2. حەوش، حەسار. |
53 |
هەسان |
1. سان، بەردەسان؛ 2. سانەوە، وچاندەرکردن؛ 3. هەرچی خاوەن بوونن؛ 4. هاسان. |
54 |
هەسنا |
نێوی هۆزێکی کوردە لە جزیر و بۆتان لە کوردستان. |
55 |
هەورامان |
هۆرامان، هەرێمێکی شاخاویی و بەرینە کە سنووری دەسکردی ئێران و ئێراق کردوویە بە دوو بەشەوە و بەشی هەر زۆری کەوتۆتە ناو کوردستانی بندەستی ئێران؛ هەورامان کەوتۆتە نێوان شارەکانی: کرماشان و سنە و هەڵەبجه و سەی سادق و مەریوان؛ هەورامان داگری چەند شار و شارۆچکەی بچووک و چەندین گوند و ئاوایی گەورە و بچووک؛ هەورامان لە دوو وشە پێک هاتووە و چەندین مانای هەیە: 1. لە دوو وشەی: (ئۆرا) و (مان) پێکهاتووە، کە ئۆرا واتە ئەهوورا و مان واتە بنەماڵە و هەورامان، واتای: (بنەماڵەی ئەهووراییەکان) دەدا؛ 2. له دوو وشەی (هۆر) و (ئامان) پێکهاتووە کە هۆر واتە: هەتاو و ئامان واتە جێگای هەڵاتن و هەورامان مانای جێگای (هەڵاتنی خۆر) دەدا؛ 3. هەورامان واتە: جێگای بەرز و سەرکێش؛ 4. واتایەکی دیکەی هۆرامان یان ئۆرامەنان ئەوەیە کە هەوایەکی کۆنی کوردی بووە لە سەردەمی زەڕدەشتییەکاندا کە بۆ ستایش یان عیبادەتی کاتی خۆرهەڵات گوتراوە و لە کارنامەی ئەردەشیری بابەکاندا بە لەحنی ئەورامەن نێوی براوە و بە کورتی، هەر دەبێتە ئەو هۆرەیەی کە ئەمڕۆ بۆ ئێمە ماوەتەوە و بە دیالێکتی کەلهوڕیی گۆرانەکان بۆ ستایشی ئەهوورا مەزدا، چڕیویانە و دەیچڕن. بڕوانە ماندان لە بەشی کچان. |
56 |
هەڕەت |
1. تاف، ئاز، تۆخ، وەکوو: (تافی لاوەتی) یان (تۆخی لاوەتی)؛ 2. جەنگە، کاتی زۆربوونی شتێک؛ 3. دەرفەت، کیس. |