# ناو مانا
51 شیبا 1. سووکەبای شەوانە؛ 2. ڕووناکیی و بریقە.
52 شیپاک بە زاراوەی کۆنی کەڵوڕی، واتە: شەقژن، شەقی باڵ.
53 شیرا گیانداری شیردەر.
54 شیرین شیرن، نێوی گراوییەکەی (فەرهادی کۆکەن) بووە؛ هەر شتێک تامی شەکر و قەند بدات، پێچەوانەی تاڵ. سەربەند و ناوبەندی هەندێ گۆرانیی کوردییە.
55 شیشان 1. بە پەلە خەریکی کارێ بوون؛ 2. نێوی جۆرێک گیایە‌؛ 3. تیرەیەکی بچووکن لە داوێنی چیای قەراخ دەژین لە ناوچەی سلێمانی.
56 شیلاز نێوی گوندێکە لە ناوچەی دهۆک لە باشووری کوردستان.
57 شیلان جۆرێک موورووی وردی سوورە؛ 2. دلێق، جلێق، بەری دارێکی سووری بتەوی دڕکاوییە، کە شەش گەز هەڵدەچێ و گوڵی زەردی تۆپ و پڕ دەکا و بەری سووری ورد و خرت و شیرین و بەچێژ دەگرێ، لە شێوەی سرینچک (سنجوو)، کە دەخورێ و بۆ دەرمانیش بەکار دێ.
58 شیلانە بڕوانە شیلان.
59 شیلە 1. هەنگووژە، شیرە یان تراوی گژ و گیا و گوڵ و دار و دەوەن؛ 2. شیلەی هەنگوین؛ 3. هەروەها نێوی جۆرێک گیایە کە لەناو گەنمدا دەڕوێ و (زووانشەلمک) یشی پێدەڵێن؛ 4. نێوی گوندێکی کاولکراوی کوردستانی باشوورە.
60 شیمانە 1. شیکردنەوه، ڕاڤەکردن و ڕوونکردنەوەی بابەتێک؛ 2. مرخ و ئارەزوو؛ 3. ڕالێبوون، ئامادەیی؛ 4. پەشیمانبوونەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!