# ناو مانا
51 سایە 1. سی، نسێ، سێوەر، سێبەر؛ 2. خوێندنەوەی شت بە حونجی؛ 3. ژەنگی ئاسن؛ 4. هێما بە ماڵ و سامان؛ 5. وشەیەکە لە یاری وەرەقدا بەکار دەبرێ؛ 6. باڵاپۆشی پێش ئاوەڵای ژنانە؛ 7. وشتری ناڕەسەن.
52 سایەک سێوەر. بڕوانە سایە.
53 سپات سبات، رەنگی زەردی ئاماڵ سپی.
54 سپاردە ئەسپاردە، سپارتی.
55 سپیندا 1. جۆرێک گیایە لە لچ رۆباران دەڕوێ و گوڵی بچووک و زەرد دەکاتەوە؛ 3. چیایەکە لە ناوچەی برادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
56 سپیندار سپیدار، داری تەورێزی.
57 سپێدە بەیانی، سپیدە.
58 ستران قام، گۆرانیی، لاوک.
59 سرتە سرپە، پچەپچ.
60 سروە 1. گوتوبێژی خۆشەویستانە؛ 2. رازونیاز؛ 3. شنە، نەسیم، دەنگی بای سووک؛ 4. سووسەکردنی دەنگوباسێکی تازە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!