51 |
سەربەخۆ |
ئازاد، بێ ئاغاباڵاسەر. |
52 |
سەربەرز |
سەربڵند، سەرفراز. |
53 |
سەربەست |
سەربەست، تەرخان، ئازاد. |
54 |
سەربەند |
1. چەند وشەیەک لە سەرەتای گۆرانی؛ 2. بەستەی دوای مەقام و لاوک؛ 3. گوتنێک لە گۆرانیدا کە دوای چەند شیعرێک دەگەرێتەوە سەری؛ 4. سەردەستە؛ 5. سەرپۆشی دەفری بچووک، قەپاخ. |
55 |
سەرپەل |
1. چاخی دەستپێکردنی بارانی بەپەڵە؛ 2. لقی بەرەوژووری دار؛ 3. نانێ کە لەسەر سکڵ ببرژێ؛ 4. سەرکردەی 3 هەتا 50 کەس پێشمەرگە. |
56 |
سەرخێڵ |
سەرۆکی خێڵ، ساڵاری هۆزی کۆچەر. |
57 |
سەردار |
1. سەرۆک و گەورەی خێڵ یان هۆز؛ 2. فەرماندەی سپا ولەشکەر؛ 3. سەرداری تەون. |
58 |
سەردەشت |
شارێکە لە نزیک سنووری رۆژاوای کوردستانی رۆژهەڵاتەوە هەڵکەوتووە و دەور و بەری چیا و لێڕەوارە؛ داستانی زەڕدەشت و سەردەشت لێک دوور نین و من لێرەدا دەمەوێ نموونەیێکی مێژوویی بێنمەوە کە دەیسەلمێنێ سەردەشت، زەڕدەشت بووە و نێوکەی بە پێی رەوتی زەمان و کاریگەریی زاراوە لە زماندا، گۆڕانی بەسەردا هاتووە. لە کۆپەڕی شانامە و بڕێ کۆپەڕی دیکەشدا بە هەڵە لە سەر مەسەلەی زەڕدەشت و بەتایبەت گەلی کورد نووسین و باسی وایان بڵاو کردۆتەوە کە لە راستییەوە دوورن و کوردیان بە دێو و درنج نێو بردووە؛ لەمەڕ شەڕی (ئاهوورامەزدا) لەگەڵ (ئەهریمەن)یش، دەڵێن: ئاهوورا مەزدا لەگەڵ دێو شەڕی کردووە و مەبەستیشیان لە دێو کورد بووە و پاشان نێوی ئاوی (هێتی) یان (هەیتی) و (گورگان) و زۆر شتی دیکەیان هێناوە، کە فڕی بەسەر راستییەوە نییە و نەیانتوانیوە لە خاڵ بدەن؛ من لێرەدا باسی زەڕدەشت و ئاهوورا مەزدا و ئەهریمەنتان بۆ دەگێڕمەوە کە لە بنەڕەتدا بە پێی ئەو نێوانەی کە لە گاتاکاندا هاتوون، ئاوەهایە: لە لای شاری سەردەشت دەشتێک بوونی نییە کە نێوی سەردەشتی بەسەردا بڕابێ، بە واتای: شاری لای دەشت، یان شاری بان دەشت! لە بنەڕەتدا نێوی شاری سەردەشت، (زەڕدەشت) بووە کە گۆڕدراوە و بووە بە سەردەشت! لەلای سەردەشت گوندێک هەیە بە نێوی (هورمزئاوا)، لە باشووری کوردستانیش لەلای قەڵاچوالان گوندێک هەیە کە نێوی (هۆرمن)ە، راستییەکەی ئەوەیە کە لەو سەردەمەدا هۆرمن لەگەڵ هۆرمز بە شەڕ هاتووە و، هۆرمن هۆرمزی راو نێوە بەرە و سەردەشت بۆ لای ئەو گوندەی کە ئێستا نێوی هۆرمزئاوایە، لەوێ زەڕدەشت شکستی خواردووە و بە برینداری خۆی گەیاندۆتە لای (ئاوی هێتی)، کە تاڤگەیێکە لە ناوچەی سەردەشت، لەوێشەوە هەڵاتووە بۆ (گەورکان)ی نێوان سەقز و سەردەشت و مەهاباد که ئێستا بە ناوچەی (گەورک) یا گەورکان بەنێوبانگە، لەوێ زەڕدەشت دیسان تووشی شەڕێکی دیکە هاتووە، بەڵام ئیتر چارەنووسی لەوێدا دیار نییە و روون نەبۆتەوە کە بە کوێ گەییشتووە و چی بەسەر هاتووە! هەر کەسێ ناوچەی گەورک چووبێ و ئەو ناوەقەیەی دیبێ دەزانێ کە هەندێ گۆڕستان لەو ناوچەیە هەن کە خەڵک دەڵێن: ئەو گۆڕستانانە گۆڕستانی کافرەکانە و من بۆ خۆم لە پێشمەرگایەتی دیومن، ئیتر بۆ دەبێ زەڕدەشت لەوێ نەبووبێ و لە قەڵاچوالانەوە بەناو ئەو هەموو شاخ و داخەوە خۆی گەیاندبێتە (گورگان)ی لای خوراسان و لەوێ مردبێ! نووسەرانی فارس، بە داخەوە گەورکانیان بە گورگان زانیوە و هیچی دیکەیان بۆ ساغ نەبۆتەوە! لەکاتێکدا ئەو نێوانەی کە فردۆسی باسی دەکا، وەکوو: هورمز و هۆرمن و هێتی و زۆری دیکە، هەر هەموویان لە کوردستانن و ئەمانەش باشترین بەڵگەن بۆ سەلماندنی ئەم بانگاشەیە، کە زەڕدەشت لە کوردستان بووە؛ لەوانە گرنگتر، ئەوەتا ئەو شانامەیەی کە فردۆسی بانگاشەی نووسینی دەکا، لە بنەڕەتدا لە شانامەی کوردیی وەرگرتووە کە بە زاراوەی پالەوی یان کەڵوڕیی نووسراوە و ئەو شار و لادێیانەی کە فردۆسی لە شانامەکەیدا باسی دەکا هەر هەموویان لە کوردستانن و لە شوێنێکی دیکەی ئێران بوونیان نییە. بڕوانە زەڕدەشت. شهری است که در مرز غربی کوردستان غربی قرار گرفته و اطراف آن کوه و جنگل است؛ داستان زَرتشت و سردَشت از همدیگر دور نیستند و من در اینجا میخواهم نمونەای تاریخی را ذکر کنم که اثبات میکند سردشت، زرتشت بوده و اسم آن طبق حرکت زمان و تاثیرات لهجه در زبان عوض شدەاست. در کتاب شاهنامه و بعضی کتب دیگر اشتباهاً در بارە زرتشت و مخصوصاً ملت کورد نوشته و بحثهایی منتشر شدەاست که از واقعیت دور و ملت کورد را بنام دیو و درنج نام بردەاند؛ راجع به جنگ (اهورامزدا) با (اهریمن) نیز میگویند: اهورامزدا با دیو جنگیدەاست و مقصدشان از دیو ملت کورد بوده و بعد نام آب (هیتی) و (گرگان) و خیلی جاهای دیگر را آوردەاند که هیچیک از آنها واقعیت نیست و نتوانستەاند هدف را بزنند؛ من در اینجا، بحث زرتشت و اهورامزدا و اهریمن را برایتان بازگو میکنم که در اصل و طبق جاهایی که در گاتاها آمدەاند، اینطور است: در نزدیک شهر سردشت، دشتی وجود ندارد که نام سردشت را بر آن نهاده باشند آنهم بمعنی: شهر کنار دشت یا شهر بالای دشت! در اصل نام شهر سردشت، زرتشت بوده که به سردشت تبدیل شدەاست! در نزدیکی سردشت دهی وجود دارد باسم (هرمزآباد)، در جنوب کوردستان جنوبی نیز در نزدیکی (قەلاچوالان) روستایی هست بنام (هورمەن)، در واقع در آن زمان عشیرە هورمەن با تیرە هورموز جنگیدەاند و هورمەن، بر هورموز تاخته و او را رو به سردشت فراری دادەاست تا نزدیک روستایی که در حال حاڤر هرمزآباد نام دارد، در آنجا زرتشت شکست خورده و زخمی شده و خود را به چشمە (هیتی) که در منطقە سردشت قرار گرفته رساندەاست، از آنجا نیز بطرف منطقەای که (گەورکان) نام دراد و بین سقز و سردشت و مهاباد قرار گرفته خود را رساندەاست، در آنجا زرتشت دُباره دچار نبرد دیگری شدەاست، ولی دیگر از آنجا به بعد، سرنوشتش معلوم نیست و روشن نیست که به کجا رسیده و چه بلایی بسرش آمدەاست! هرکسی که منطقە (گەورکان) رفته باشد و آن ناحیه را دیده باشد، میداند که قبرستانهایی در آن منطقه وجود دارند که مردم عامی میگویند: اینها قبرستان کافران هستند و من خودم هنگامی که آنجا بودم آنها را دیدەام، پس چرا باید زرتشت در آنجا نبوده باشد و از منطقە قەلاچوالان در میان آن همه کوه و جنگل خودش را به گرگان خراسان رسانده باشد و در آنجا فوت کرده باشد! نویسندەهای فارس، متاسفانه گەورکان کوردستان را گرگان دانستەاند و هیچی دیگر از آن برایشان روشن نشدەاست! در صورتیکه آن اسمهایی که فردوسی از آنها نام میبرد، مانند: هرمز و هرمن و هیتی و غیره، همە آنها در کوردستان قرار گرفتەاند و اینها برای اثبات ادعای ما بهترین سند است، که زرتشت در کوردستان بودەاست؛ از آنها مهمتر شاهنامەای که فردوسی ادعای نوشتن آن را دارد، در اصل از شاهنامە کوردی اقتباس کرده که با لهجە پهلوی یا کوردی کلهری نوشته شدەاست و شهر و روستاهایی که فردوسی در شاهنامەاش بآن شاره میکند، همگی در کوردستان قرار گرفتەاند و غیر از کوردستان در هیچ جایی دیگر وجود ندارند. به زرتشت نگاه کن. |
59 |
سەردەم |
کات، وەخت. |
60 |
سەرسنگ |
1. سەرسینە، هەوار یان گوندی سەر سینگی شاخ و کێو؛ 2. شار یان گوندی لە سینەی چیادا هەڵکەوتبێ؛ 3. سەیرانگا و شارۆچکەیەکی خۆشە لە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور. |