# ناو مانا
51 زەنتا سەیرانگایەکی خۆشە لە کوردستانی ئێراق.
52 زەندین گولەبەن، کراسی زرێپۆش کە لە کۆندا وەکوو گولەنەبڕ لەبەریان دەکرد.
53 زەنگیانە مووروویەکی وردی رەنگاوڕەنگە.
54 زەنوورا 1. زەنوورە، زەنیرا، نێوێکی زازاکییە واتە: بنەهێشووی خورما؛ 2. نێوی گوندێکە لەبانلەیلاخ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
55 زەها 1. بیچووهێنان؛ 2. هەوەڵشیری دایک، ژەک.
56 زەورا نێوی گوندێک بووە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشوری کوردستان، لە نزیک گوندی کوردنشینی (بەغداد)، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەلأم کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
57 زەوەن 1. زەبەن، زەمەن، زۆر، فرە؛ 2. سوانە، گوێسوانە، پاسار، کەڵکەپاسار، لێوارەی بان؛ 3. زەوینی پڕگیا و لەوەڕ.
58 زەڕگوڵ گوڵی وێنەی زەڕ، گوڵی زێڕین.
59 زەڕنیشان زێڕنیشان، بە زێڕ نیشانە کراو، وێنەی زێڕ.
60 زەڕوەش بە زاراوەی زازاکی واتە: دڵخۆش.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!