# ناو مانا
51 دیوان 1. دیواخان؛ 2. ئۆدەی میوانانی ئاغا و خان؛ 3. دیوانی میریی؛ 4. کۆپەڕی شعر؛ 5. کوێخا؛ 6. گزیر؛ 7. چاودێری گوند. 8. دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرە یان کۆنفرانس.
52 دێرک 1. دێریک، دیرۆک، مێژوو؛ 2. کەونارا، زۆر کۆن؛ 3. نێوی شارێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
53 دێرۆ گوڵێکی زەردە وەکوو گوڵی مۆسک.
54 دێسەم دەیسەم، نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارانی کۆنی کورد بووە لە سەردەمی ساسانییەکاندا، کە بە (دێسەمی شێر) بەنێوبانگ بووە و لە هێرشی عەرەب بۆ سەر کوردستان کوژراوە.
55 دەبار 1. هاوهێز، هاوشان؛ 2. جێبەجێکردن.
56 دەرباز رزگار، نەجات، قوتار.
57 دەروون 1. ژوورەوە، ناوەوە، ناخۆی هەرشتێک؛ 2. دڵ، ویژدان؛ 3. هەناو، ناوسک.
58 دەستگر 1. پیر و دەسگیری تەریقەت؛ 2. دەزگیران؛ 3. پەڕۆی شتی گەرم پێگرتن؛ 4. وردەواڵەی چەرچی؛ 5. شتی دەسوپاگیر.
59 دەستیار 1. دەسیار، هاودەس، یارمەتیدەر؛ 2. دەفری رۆنقاڵکردن.
60 دەسیم نێوی یەکێ لە سەردارە کوردەکانی دیالمەیە کە کوڕی ئیبراهیمی دەسەڵاتداری هۆزی هەزبان بووە کە ساڵی 326ی زایینی دەسەڵاتداری تەورێز و گەورەی هۆزی هەزبان بووە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!