# ناو مانا
51 تەفرە وەدواخستن و خەڵەتاندن، خاپاندن.
52 تەلان 1. تەڵان، بەندەن، بەرزایی کێو، پلەی شاخ و کێو و هەرد؛ 2. بەو عەرزەی دەگوترێ کە خاکی بۆ دێنن و دەیکەن بە باخچە بۆ چاندن. لە کۆندا لە هەورامان کە خاکی کەمە، بە کۆڵ خاکیان دەهێنا و لە بنەبەرداندا کە تۆزێ تەخت و بڵاو بوایە رۆیان دەکرد و وەکوو باخچە تەختیان دەکرد و سەوزەیان تێدا دەچاند؛ 3. نێوی گوندێکە لە بەرانبەر شاری دووکان لە باشووری کوردستان.
53 تەلێ زێڕ، تەڵا، کورتکراوەی نێوی (تەلعەت).
54 تەموورە تەنبوور، تەلموور، تەموور، تەمیر، تەموورە، سازێکی کۆنە کە لە دوو وشە پێکهاتووە، ئەگەر تەنبوور بێ، دەبێتە: تەن بە واتەی لەش و موور بە واتای شیوەن و زاری. ئەگەر تەلموور بێ، دەبێتە: تەل بەواتای سیم و مووریش بەواتای شین و هاور و ڕۆڕۆ. کە هەر دووکیان دوو وشەی کۆنی کوردین، کە فارسەکان کردوویانە بە تەنبوور و تەنبووریش هیچ واتا و مانایەک نادا و بگرە تەلموورە.
55 تەنکە 1. تەنک، ناسک، زراڤ؛ 2. مووی نەپڕ، مووی تەنک؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی گەلێریە.
56 تەنیا تاک، بەتەنێ، تاکەکەس، تاقەشت.
57 تەنیلە بەخەرەک رێسراو، وەکوو: بەرماڵ و مەوج.
58 تەوار 1. مێچکەی هەڵۆ، هەڵۆی مێ؛ 2. منداڵی خڕوخۆڵ و هەراش.
59 تەوەن بەرد، کوچک، کەڤر.
60 تەڕڵان 1. جۆرێک بازی راوکەرە؛ 2. جوان و دڵڕفێن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!