# ناو مانا
51 بسکان کۆی بسک و ئەگریجە، پرزەی سەر بەرگی گەنمەشامی.
52 بسکۆلە گیایەکە لە ئەگریجە دەکا.
53 بلوور پلوورە، بلوێر، شمشاڵی شوانان؛ 2. بلۆر، جۆرێک شووشەی جووان و ئەستوور.
54 بلوومان چیایەکە لە ناوچەی خوڕەماوا لە لوڕستان.
55 بناشت 1. بنداشت، وشەی پاشبەندی وشەدووانەی گلەوبنداشت؛ 2. قسە و باس؛ 3. دەمەقاڵە.
56 بناو 1. نوقمی ئاو، ژێر ئاو؛ 2. بناوی، دارێکی بێبەرە لە قەراخ ئاو و رۆباران دەڕوێ.
57 بناوان 1. بنەوان، کابان، ئەو کەسەی کە بەڕێوەبەری کاری ناو ماڵە‌؛ 2. بنا‌وان لە چۆم هەڵدەبەسرێ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاو بۆ ئەو زەوی و زارانەی کە ئاویان پێ ناگات.
58 بناوی بناو، گوندێکە لە تەنیشت گوندی هەنارە لەسەر رۆباری بەستۆرە لە کوردستانی باشوور. بڕوانە بناو.
59 بووارە بووار، دەرفەت، ماوە.
60 بووکێ بووک، وەوی، وەوڵە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!