# ناو مانا
51 بانیس 1. شوێنی تەخت و راسا؛ 2. دەشتی پان و بەرین.
52 باهوو 1. باهۆ، هاولفی وشەی (شان و باهۆ)؛ 2. قووڵ، کوور؛ 3. وەرەقەکردنی دیوار و ئەشکەوت و خەندەقی دەوری باخچە و شتی وا؛ 4. لاشیپانەی دەرگا؛ 5. ئاڵووەداری دارەڕا؛ 6. شاهێنی تەرازوو؛ 7. ئاسۆگ، کەناری ئاسمان؛ 7. ئاسۆ؛ 8. دارێکی شووشەییە دەکرێ بە چووارچێوەی دەرگا و پەنجەرە و شتی دیکە.
53 باهۆ شان و باهوو، شانوپیل.
54 باهۆز بای بەهێز، گەردەلوول، کێژەڵووکە، گژەبا.
55 باهێر 1. بایەر، بەیار، زەوینی نەکێڵراو؛ 2. سەرگەردان و سەرلێشێواو.
56 باوان 1. ماڵەبابی بووک و ژن؛ 2. لەلای ئەوان، لەکن ئەوان؛ 3. هۆزێکی گەورەی کوردە کە لە مێژووی کوردستاندا نێویان هەیە و دانەری شاری (سلێمانی)ن. بڕوانە بۆ بابان.
57 باوزێ گوندێکە بەرانبەر بە چیای ئاسۆس لە ناوچەی دووکان لە باشووری کوردستان.
58 باویلکە پەپوولەپاییزە، گیایەکی تۆپی گرژنی شێوە تۆسییە کە سووکە پاییزان بە دەم باوە بڵاو دەبێتەوە، شەلەمینکەرە.
59 باویلە بڕوانه باویلکە.
60 باوێر باوێرە، شوێنێ کە با نەتوانێ لێی بدا، یان زەفەری پێ ببا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!