# ناو مانا
51 ئارشام 1. بەهێز و زۆردار؛ 2. نێوی یەکێ لە گەورە‏سەردارانی سەردە‏می ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
52 ئارشۆ 1. نەجم، نەبزووت؛ 2. نێوی یەکێ له ‏سەردارەکانی سەردە‏می ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
53 ئارگا ئاورگە، ئاگردان. بڕوانە وشەی ئار.
54 ئارگۆن سوور و گەش لە رەنگی ئاگر.
55 ئارمانج 1. نیشانە، کێلک؛ 2. دۆز، مەبەست، نیاز لە ژیاندا.
56 ئارمانکۆ نێوی قەڵایەک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە ئاشووریەکان ساڵی 254 زایینیی دروستیان کرد؛ هیچ شک و گومانی تێدا نییە کە دوو هەزار ساڵ زیاترە ئاسووری و ئەرمەنی و جوولەکە و هی دیکەش لە کوردستان لەگەڵ گەلی کورد پێکەوە دەژین و ئێستاش هەن. زمان و ئەدەبی ئەم نەتەوەگەلەش لە سەر زمان و ئەدەب و کەلتووری کورد شوێنیان داناوە و هی کوردیش بە سەر ئەوانەوە دیارە. جا لەبەر ئەمە هەندێ نێو لە زمانی کوردیدا هەن کە لەم کۆپەڕەدا چاپ کراون و کوردی نین و ئاسووری و ئەرمەنی و هی دیکەن. بڕوانە وشەی ئار.
57 ئارمیش ئاورێشم، هەورێشم.
58 ئارمین 1. وشەی گۆڕدراوی ئارام؛ 2. نێوی کوڕی کەیقوبادی یەکەم پاشای ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
59 ئارناس نێوی تیرەیەک بووە لە هۆزی داکشۆری لە باکوور‌ی کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
60 ئارهان ژان و ئێشی ئەندامی سووتاو. بڕوانە وشەی ئار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!