# ناو مانا
581 حەمشین شه‌لیل، هه‌شتاڵوو.
582 حەنێ نێوی شارۆچکه‌یه‌که‌ لای شارۆچکه‌ی لجێ له‌ ناوچه‌ی دیاربه‌کر، له‌ باکووری کوردستان. له‌ گۆرانیی کوردیشدا هاتووه‌.
583 حەوجە پێداویستیی، ئێحتیاج.
584 حەیران 1. ئاشق، ئه‌ویندار؛ 2. مه‌قامێکی کوردییه‌ که‌ زۆر کۆنه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شتییه‌کان.
585 خاتوون خاتێ، وشه‌ی رێزه‌ بۆ ژنان.
586 خاتێ خاته‌، نازنێوی خاتوون.
587 خارا 1. خاران، جۆرێک پارچه‌ی به‌نرخه‌؛ 2. بۆکار ئاماده‌بوو، له‌کڵ ده‌رهاتوو.
588 خارێز 1. پرپۆڵه‌؛ 2. هێلکه‌ و رۆن.
589 خازر 1. چۆمی خوڕ؛ 2. چۆمێکه‌ له‌ کوردستان.
590 خازما خاسما، به‌تایبه‌تی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!