| 571 |
حاسێ |
نێوێکی ژنانه‌یه، له‌وانه‌یه له نێوی حه‌سیبه وه‌رگیرابێ. |
| 572 |
حاشیە |
قه‌راخ، په‌راوێزی کۆپه‌ڕ. |
| 573 |
حۆری |
کیژی ناو به‌هه‌شت، په‌ری، فریشته. |
| 574 |
حەبێ |
خۆشه‌ویست، ئازیز. |
| 575 |
حەرسیلە |
حه‌رسیل، به‌ردی بناخه‌ی گۆشه‌ی دیوار. |
| 576 |
حەریر |
1ز پارچه‌ی ره‌ش, 2. شارۆچکه و ده‌شتێکه له لای باتاس له باشووری کوردستان؛ 3. خواردنێکه له ئارد درووست ده‌بێ و وشک ده‌کرێته‌وه و پارچه‌پارچه‌ی ده‌که‌ن و هه‌ڵیده‌گرن بۆ زستان. |
| 577 |
حەسیان |
حه‌سانه‌وه، ئاگاداربوون، خه‌وه‌رداربوون. دوێنێ پێ حه‌سیام که نه‌ماوه. |
| 578 |
حەلاو |
نێوێکی ژنانه‌یه و سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه. |
| 579 |
حەلیان |
1. تاوێره‌به‌رد؛ 2. حه‌لین، تاویانه‌وه، تواندنه‌وه. |
| 580 |
حەلیم |
1. له‌سه‌ره‌خۆ، به‌تاقه‌ت، هێمن و هێور؛ 2. چێشتی که‌شکه‌ک؛ 3. خواردنی حه‌لیم که له گه‌نمی کوڵاو و گۆشت درووست ده‌کرێ؛ 4. نێوێکی ژنانه‌یه. |