561 |
چەپەک |
1. گوند و خانووی دوور له رێبازی گشتیی، که‌وێڵ و هه‌واری کل؛ 2. جۆگه‌ی پێچه‌ڵپێچ له ته‌خته‌مه‌ره‌زه‌ی بڵند و نه‌ویدا؛ 3. که‌سێک که به ده‌ستی چه‌پ کار ده‌کا یان ده‌نووسێ؛ 4. گوند یا باخی دووره ده‌ست و دوور له سه‌ره‌ڕێ. |
562 |
چەچۆڵە |
چاچۆڵه، چه‌پۆڵه، ده‌ستی منداڵی چکۆڵه که چه‌چه‌وانه‌ی تێ ده‌که‌ن. |
563 |
چەردە |
ره‌شتاڵه و ئه‌سمه‌ر. |
564 |
چەرمەڵە |
ئینسانی چه‌رمه‌ڵانه، سپیکه‌ڵه. |
565 |
چەلینگ |
گوڵبه‌ند، گیایه‌کی به‌پنجی جوانه. |
566 |
چەلەنگ |
1. شۆخ و شه‌نگ؛ 2. چۆست و ئازا؛ 3. چڵووکی دار؛ 4. ده‌فری گه‌وره. |
567 |
چەمان |
کۆی چه‌م، چه‌م به هه‌ورامی واته: چاو، (چه‌مان) یش یانێ: چاوگه‌ل، چاوان. |
568 |
چەمانە |
سوراحی، پیاڵه‌ی شه‌راو. |
569 |
چەمیلە |
ترۆزی، چه‌مه‌ره‌خه‌یار، کالیار. |
570 |
حاجیلە |
گوڵێکی سپی ناوزه‌رده، گیایه‌که له‌ناو ده‌خڵ ده‌ڕوێ. |