# ناو مانا
551 چیرۆک داستان، راز، حه‌کایه‌ت، ده‌نگوباسی رابردوو، ئه‌فسانه‌.
552 چیلان 1. ئه‌نگوچکه‌ی سۆرانی باریک؛ 2. قفڵ و کلێڵ.
553 چیلەک 1. چه‌په‌ر، ته‌یمان، شووره‌؛ 2. گوندێکه‌ نزیک گوندی چه‌خماخده‌ره‌ له‌ بان لایلاخ له‌ ناوچه‌ی سنه‌له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
554 چیمەن 1. گیای سه‌وز، مێرگ، 2. به‌ زاراوه‌ی که‌لهوڕی واته‌ ئێمه‌ چووین.
555 چینی جۆرێک سواڵه‌ته‌ له‌ ره‌نگی سه‌وز و شین.
556 چینە 1. بڕاوێک له‌ میوه‌ی بێستان، 2. هه‌ڵگرتنی دانووله‌ به‌ ده‌ندووک، 3. ریزێک له‌ دیواری به‌قوڕ، 4. خۆ له‌ خاک و خۆڵ گه‌وزاندن.
557 چێرین نێوی کوردیی گوندێک بووه‌ له‌ باکوور‌ی کوردستان که‌ ده‌وڵه‌تی تورک گۆڕیویه‌ و نێوی تورکیی له‌ جێی داناوه‌.
558 چێلیان کۆی وشه‌ی (چێل)ه‌ که‌ ده‌بێته‌: 1. گاشه‌به‌رد، ته‌له‌سه‌نگ، تاوێره‌به‌رد، که‌ڤری مه‌زن، 2. په‌رژینی له‌ دڕک و داڵ سازکراو، 3. جووچکی باڵنده‌، رۆڵه‌، فه‌رزه‌ن. له‌ به‌یتی (برایم و مه‌حمه‌ڵ) دا چێلیان نێوی شارێک بووه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی شاروێران.
559 چەپکە ده‌سکه‌گوڵ، چه‌پکه‌ گوڵ.
560 چەپەر 1. سه‌نگه‌ر، خه‌ڵ؛ 2. ده‌رگا و دیواری له‌ شووڵ یان به‌رد بۆ به‌رخ و کارژه‌له‌، کۆز، ته‌یمان؛ 3. ته‌ته‌ر، نارده‌، پۆسته‌به‌ر، نامه‌به‌ر، نه‌وه‌ن، شاتر؛ شاتر: به‌ مانای نامه‌به‌ر پیاده‌ی خێرا و تیژڕۆ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!