# ناو مانا
531 چامە سروود، هه‌ڵبه‌ست، سۆز.
532 چاوباز کچێک که چاوی وه‌کوو چاوی باز جوان بێ.
533 چاوڕەش چه‌م سیا، ئینسانی چه‌وڕه‌ش.
534 چاوەرچین گوندێکی ناوچه‌ی بۆکانه‌ نزیک ئاخته‌ته‌ر که‌ له‌گه‌ڵ شێخله‌ر کێوێکیان دۆژه‌.
535 چاڤین 1. دوعای چاوه‌زار؛ 2. چاوتیژ.
536 چرا رووناکیده‌ر له‌ تاریکیی، لامپا.
537 چراڤ چڕاو، هه‌ڵدێر، تاڤگه‌، سۆلاڤ.
538 چرپە 1. ده‌نگی هێواش، پچه‌پچ، ورته‌، سرته‌؛ 2. به‌ گه‌ڵا و چرپی خۆشاردنه‌وه‌ بۆ دوژمن فریودان.
539 چروسک ڕووناکی، درەوشانەوە، بریقە
540 چرۆ 1. ول و خونچه‌ی تازه‌ی دار، . ئه‌و داره‌ چرۆی کردووه‌. گۆپکه‌؛ 2. ورده‌ورده‌ خواردن. کاردۆ خه‌ریکه‌ چرۆ ده‌کا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!