# ناو مانا
511 تەوەن بەرد، کوچک، کەڤر.
512 تەڕڵان 1. جۆرێک بازی راوکەرە؛ 2. جوان و دڵڕفێن.
513 تەڵا زێڕ، ئاڵتوون.
514 تەڵاس سەرچڵی، پێ زیاد لەرادە راکێشان، زێدەڕۆیی.
515 تەیار 1. ساز و ئامادە بۆ کار یان سەفەر، وەخۆکەوتوو؛ 2. دەوڵەمەند و ئاسوودە.
516 جازەر نێوی شارۆچکه‌یێکه‌ له‌ ناوچه‌ی کووت له‌ باشووری کوردستان، که‌ کوردی فه‌یلی تێدا ژیاوه‌، به‌ڵام کورده‌که‌یان لێ ده‌رکردووه‌ و کردوویانه‌ به‌ عه‌ره‌بنشین.
517 جگەرسۆز مێهره‌بان، خه‌مخۆر و دڵسۆز.
518 جگەرگۆش جگه‌رگۆشه‌، فرزه‌ن، منداڵ.
519 جوانڕوو دیمه‌ن جووان، جووانچاک.
520 جووانە 1. شه‌نگوشۆخ، به‌ده‌و؛ 2. لاو، تازه‌پێگه‌ییشتوو؛ 3. په‌سن، ده‌ڵال، نازدار؛ 4. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!