# ناو مانا
501 تەرزین 1. ناسک و لەبار؛ 2. سەرلکی باریکی بڕکەبێستان.
502 تەرزە تەیرۆک، گلێرە، تگر، گژلووک.
503 تەفرە وەدواخستن و خەڵەتاندن، خاپاندن.
504 تەلان 1. تەڵان، بەندەن، بەرزایی کێو، پلەی شاخ و کێو و هەرد؛ 2. بەو عەرزەی دەگوترێ کە خاکی بۆ دێنن و دەیکەن بە باخچە بۆ چاندن. لە کۆندا لە هەورامان کە خاکی کەمە، بە کۆڵ خاکیان دەهێنا و لە بنەبەرداندا کە تۆزێ تەخت و بڵاو بوایە رۆیان دەکرد و وەکوو باخچە تەختیان دەکرد و سەوزەیان تێدا دەچاند؛ 3. نێوی گوندێکە لە بەرانبەر شاری دووکان لە باشووری کوردستان.
505 تەلێ زێڕ، تەڵا، کورتکراوەی نێوی (تەلعەت).
506 تەموورە تەنبوور، تەلموور، تەموور، تەمیر، تەموورە، سازێکی کۆنە کە لە دوو وشە پێکهاتووە، ئەگەر تەنبوور بێ، دەبێتە: تەن بە واتەی لەش و موور بە واتای شیوەن و زاری. ئەگەر تەلموور بێ، دەبێتە: تەل بەواتای سیم و مووریش بەواتای شین و هاور و ڕۆڕۆ. کە هەر دووکیان دوو وشەی کۆنی کوردین، کە فارسەکان کردوویانە بە تەنبوور و تەنبووریش هیچ واتا و مانایەک نادا و بگرە تەلموورە.
507 تەنکە 1. تەنک، ناسک، زراڤ؛ 2. مووی نەپڕ، مووی تەنک؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی گەلێریە.
508 تەنیا تاک، بەتەنێ، تاکەکەس، تاقەشت.
509 تەنیلە بەخەرەک رێسراو، وەکوو: بەرماڵ و مەوج.
510 تەوار 1. مێچکەی هەڵۆ، هەڵۆی مێ؛ 2. منداڵی خڕوخۆڵ و هەراش.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!