# ناو مانا
491 تیشکە تیرێژ، رووناکایی خۆر، بریقەدانەوە.
492 تیلا 1. سووچ، گۆشە، قوژبن؛ 2. تیلەی چاو.
493 تیلمە تیلماسک، باریکەنەوار، باریکەبڕاوەیەک لە پارچەی قوماش.
494 تێلی 1. لووس و ساف؛ 2. سیم و زەڕ‌.
495 تێلیناز کیژی قژ ساف و زەرد.
496 تەبار 1. بارست، دێرانه؛ 2. کۆمەڵێک دار لە ریزێکدا پێکەوە‌، وەکوو ئەو تەبارە باش روواوە.
497 تەبارە 1. نێوان، لەمپەر، تێخە، بارست؛ 2. هەرزاڵ، پێڕک؛ 3. دەخڵی گەییشتووی نەدووراو.
498 تەراز 1. رێک و بەرانبەر؛ 2. وەک، وێنە؛ 3. ئامرازێکی بەنایی یە کە بۆ رێکی و رستایی دیوار بەکار دەبرێ.
499 تەرچک شینکەی تەڕ و تازە، سەوزەی تورت و ناسک، کیژی ناسک و جوان.
500 تەرخون جۆرێک سەوزەی خواردەمەنییە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!