| 41 |
کانیان |
1. کۆی کانی، کۆی سەرچاوە؛ 2. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی خۆی (شاپوور) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە داخەوە لە سەر ئازەرباییجان دێتە ئەژمار. |
| 42 |
کانیاو |
1. کانی، سەرچاوە، ئاوێ کە لە کانی دێتە دەر؛ 2. زەوینێ کە بە ئاوی کانی ئاو دەدرێ؛ 3. گیایەک کە بە ئاوی کانی ئاو بخواتەوە. (لۆکەی کانیاو). (ناسکۆڵە و بەڵەک چاوە، دەڵێی لۆکەی کانیاوە). |
| 43 |
کانیژە |
1. گوڵەگەنم؛ 2. کانی بچووک. وەک چۆن دبێژین: بانیژە. |
| 44 |
کانیسک |
لاسکی وشکی نیسک. |
| 45 |
کانیلان |
1. دۆڵی پڕکانی، لانکەی کانی؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەوشار، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. |
| 46 |
کانیلە |
کانیلکە، کانی بچووک. |
| 47 |
کانین |
کارین، کانین بە زاراوەی کرمانجی واتە: کارین، توانین، لەدەسهاتن. وەکوو: ئەز نکانم هەڕم. من ناتوانم بڕۆم. بڕوانە بۆ کارین. |
| 48 |
کانە |
1. کاری دارهەڵکۆڵین؛ 2. ئامرازی دارکۆڵین. |
| 49 |
کاوژان |
گوندێکە لە خوارووی گوندی بێژوێ لە ناوچەی ئالان بەشی سەر بە سەردەشت. بڕوانە بۆ کاژان. |
| 50 |
کاوێن |
1. چیای بەرز و بەردین؛ (شوێنێکی بەرز و کاوێن، ماڵێکی جوان و خاوێن)، 2. سالار، سەرە، سەلار، وەکوو: (ژنێکی بەڕێز و کاوێن). 3. هەژیار، بەڕێز، هێژا؛ 4. ئاوات و ئارەزوو. |