| 41 |
کۆچەر |
رەوەند، خێڵات، کوێستانگەڕ، ئەو خێڵانەی کە گەرمیان و کوێستان دەکەن. |
| 42 |
کۆدەنگ |
هەموو دەنگێک پێکەوە. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (دەنگ) بە واتای ورتە و سۆز، کە پێکەوە دەبێتە: (دەنگی هەموو شتێک پێکەوە) ساز کراوە. |
| 43 |
کۆژین |
نێوێکی تازەیە و واتای (کۆی ژیان)، یان ژیان هەمووی پێکەوە دەدا. بڕوانە کۆرەنگ و کۆیبن. |
| 44 |
کۆسار |
بە زاراوەی هەورامی واتای کوێستانی بژوێن و پڕکانی دەدا. |
| 45 |
کۆسان |
1. کێفسان، کوێستان؛ 2. نێوی شارۆچکەیەکی کوردنشین بوو لە نێوان شاری کووت و شاری نەعمانییە کە بە دەستی حوکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان. کووت و نەعمانییەش لە کۆندا کوردنشین بوون، بەڵام ئەوانیش بە دەستی حوکوومەتی بەعس کران بە عەرەبنشین. بڕوانە گۆسان. |
| 46 |
کۆسرەت |
نێوی چیا و گوندێکە لە ناوچەی کۆیە، لە کوردستان. |
| 47 |
کۆشان |
لە وشەی تێکۆشان وەرگیراوە، بەواتای تەقەلادان. |
| 48 |
کۆشەنگ |
کۆی شۆخ و شەنگ، شۆخ و شەنگی هەمووی پێکەوە، ئاماژە بە کیژ یان کوڕێک کە هەموو رانەیەکی جوانی و لەباربوونی تێدا کۆ بووبێتەوە. بڕوانە کۆڕەنگ و کۆدەنگ. |
| 49 |
کۆمارا |
گوندێکە لەناوچەی پاوە لە کوردستان. |
| 50 |
کۆماس |
نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان سنە و مەریوان و سەقز، کە پێیان دەگوترێ هۆزی کۆماسی. |