41 |
پریشک |
1. پریشکی ئاو و شەتاو؛ 2. فریشک، مەڵاژوو، مەڵاژگ. |
42 |
پریشکە |
1. پرێشکە، برێشکە، دانوولەی گەنم؛ 2. چێشتی گەنم. |
43 |
پژاو |
1. دەشتی زەق و بەراو؛ 2. دەشتێکە لەبەری زرێبار، کە (ماش)یان لێ هەڵدەبەست بۆ ماسیگرتن؛ ماش: وەکوو تەیمان و کۆڵیت، لەبەراو درووست دەکرێ تا ماسی تێبکەوێ و بیگرن. |
44 |
پشکووت |
کرایەوە، خونچەیەک کە بپشکوێ. |
45 |
پشکۆژە |
1. دووگمە، قۆپچە؛ 2. ولی تازەکراوە، خونچە. |
46 |
پلوورە |
1. پلوور، بلوور، لوولە؛ 2. خەڵێف، خەڵەف، جێگەهەنگی لەدارهەڵکۆڵدراو؛ 3. گوندێکە لە دۆژ سوورەبان و وسێوەڕ لە ناوچەی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان . |
47 |
پلووک |
پلووکە بەرد، بەردی بچووک بۆ هاویشتنە ناو ئاو لە کایەکردندا. |
48 |
پلیسە |
پلیزرگ، کارتەپەلە، پەڕەسێلکە. |
49 |
پنکاف |
گوڵاو، ئاوی گوڵ. |
50 |
پوورە |
1. جیلی تازەی هەنگ؛ 2. سووتووی کێشراوی تریاک. |