# ناو مانا
41 پێشەوا 1. گەورەی گشت؛ 2. رێبەر، رابەر؛ 3. نازنێوی شەهیدی هەمیشە زیندووی کوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد.
42 پێناس 1. هۆی ناسین؛ 2. پێناسە، ناسنامە؛ 3. بوون و هەبوون بۆ ناساندن، هەستی و هەبوون.
43 پێناو 1. هۆ، لەبەر؛ 2. فیدابوون. (لەپێناوت دەنێم سەر و .... گیان)
44 پێوار نادیار، نەدیار، نەلەبەرچاو، غەیب.
45 پێوان رادە و رێژە گرتنی شتێک بە هەنگاو، کیلۆ، ربە یان شتێکی دیکە.
46 پێوەر 1. رووبەرپێو؛ 2. پۆی تەون؛ 3. ئەندازە.
47 پێڵوو پەڵکی چاو، پێڵووی چەم، پێڵی چاو.
48 پەترۆ قرتماخە، تێ، تۆژگ، توێژی تەنکی سەربرین، برینێک تازە توێژی بەستبێ، برینی پەترۆبەستە.
49 پەترۆسا نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
50 پەرجوو پەرجۆ، مۆجزات، کەرامات.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!