41 |
هەزارە |
1. هاتوچۆی کەروێشک لەسەر بەفر؛ 2. بەردی قیتی لێوارەی حەوز؛ 3. لێوارەی تاقی ناو دیوار؛ 4. خەوزڕان و خەیاڵاتکردنی ناو جێگە؛ 5. بیرەوەریی هەزاران ساڵەی مردن یان لە دایکبوونی ئینسانی بەنێوبانگ. وەکوو (هەزارەی سەلاحەددینی ئەیوبی) |
42 |
هەژبین |
1. دووربین، داهاتووبین؛ 2. خاوەن ئەزموون. |
43 |
هەژیار |
1. بەڕێز؛ 2. پێشکەوتوو؛ 3. ژیر و بەبیر. |
44 |
هەساران |
1. کۆی هەسارە یان ئەستێرە؛ 2. کۆی هەسێڵ و گۆل؛ 3. کۆی حەوش و حەسار؛ 4. تیرەیەکی گەورە بوونە لە کورد کە بڵاوەیان کردووە و لەناو تیرەگەلی دیکەی کورددا، تواونەتەوە. |
45 |
هەسارە |
ئەستێرە |
46 |
هەستار |
هەستر، ئەسر، فرمێسک، ڕۆندک. |
47 |
هەستی |
1. ئێسک، پێشە؛ 2. سامان، بوون. (هەستی و نیستی) |
48 |
هەلار |
1. تینی ئاگر، هاڵاوی ئاگر؛ 2. هەلاهەلا، هەلارهەلار، لەبەریەکچوو، وردوخاش. |
49 |
هەلیلان |
تیرەیەکی کوردن لە تیرەکانی پشتکۆ، لە ناوچەی لوڕستان. |
50 |
هەلین |
وشەیەکی کرمانجییە، 1. حەلین، حەلیان، توانەوە؛ 2. بەرزی کەوە؛ 3. بیبە، لابە. |