# ناو مانا
41 هەرکی 1. داییم لە جووڵە و بزووتن؛ 2. گەڕۆک و گەرمیان و کوێستانکەر؛ 3. هۆزێکی گەورەن لە کوردستان.
42 هەرکین بزووتن و جووڵان.
43 هەرێز هەرێزە، فریزوو، فرێزە، فەرێس، گیایەیێکی خۆڕسک و دەوامدارە که گەڵاکانی درێژ و باریکن و لقەکانیشی ناسکە کە بەسەر زەویدا دەخەوێ و رەگاژۆ دەکا. ریشەی ئەم گیایە یەکجار پێچەڵچێچ و قاییمن. لە مەزرا و باخچە و قەراخ ئاو دەڕوێ، لە هەر کوێش کە شین ببێ، خێرا ریشە دادەکوتێ و رەگاژۆ دەکا و هەڵکەندنی ئەستەمە.
44 هەرێم 1. دەوروبەری ئاوایی کە ناکێڵدرێ و هی هەمووانە؛ 2. ئوستان؛ 3. ناوچە؛ 4. مەڵبەند.
45 هەرەس 1. رنوو، رنی، کلێڵە؛ بەربوونەوەی کلێڵەبەفر لە زستاندا لە لووتکە و قەدپاڵی شاخ و کێوەوە بۆ ژێر؛ 2. پسان و داڕووخانی پارچەبەرد و خاک لە چیا؛
46 هەرەوەز گەل، گەلەکۆمە، کاری بەکۆمەڵ وەکوو: دروێنە و دەسکەنەی نۆک و هەڕەکاری. (هەرەوەزە، نان و بەزە). (گەلەکۆمەس، وەختی دۆڵمەس).
47 هەزبان نێوی گەورەهۆزێکی کوردە کە هەڵداژرابوونە ئازەرباییجان و ئەرمەنستان. لە هۆزی هەزبان، جەعفەر هەزبانی لە سەرەتای ساڵی 320 ی کۆچی دژ بە دەسە‌ڵاتدارەتی عەباسیی راپەڕی. لەم جەعفەر هەزبانییە پارچە شیعرێک لەسەر زوڵموزۆری عەرەب بە جێماوە کە بە داخەوە دەس نەکەوت کە لێرەدا چاپی بکەم.
48 هەژان راتەکان، شەکانەوە.
49 هەژیر میوەی هەنجیر. هەنجیر چەند جۆری هەیە: درهی، هەرکەضانی، هێکتانی، رژیک، شەنگاری، تەفارە، زەرک.
50 هەژین 1. راژان؛ 2. نرخ؛ 3. بزووتن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!