# ناو مانا
41 مەزدا 1. نازنێو یان کورتکراوەی ئەهوورامەزدا، خودای زەڕدەشتییەکان بووە؛ 2. کولانکە یان کونەڕۆچنە کە رووناکایی هەتاو یان تیرۆژ دەداتە ژوورێ؛ لە فەرهەنگی فارسیی (عمید) دا هاتووە کە مەزدا واتە: خستنەسەر و زیادکردن، بردنەسەری نرخی شت، کە فڕی بەسەر ئەو مانایەوە نییە.
42 مەزدەک 1. کولانکە، کڵاوڕۆژنە، رۆچنە؛ 2. ئاگر و رووناکیی؛ (مەزدەک) کوڕی (بامداز) و خەڵکی (مازرایا)** ی قەراخ رۆباری دیجلە و بە رەتەوە کورد بووە! (مەزدەک) لە سەردەمی قوباد پاشای ساسانیدا ئایینێکی داهێنا کە بنەمای ئەو ئایینە لە سەر بەرابەریی و هاوبەشیی بوو و بڕوایان بە رووناکیی بوو، ئەو ئایینە لایەنگری زۆری پەیدا کرد و قوباد پاشاشی رەگەڵ خۆ خست، بەڵام دواتر پیاوەگەورەکانی ئێران، لە سەردەمی دەسە‌ڵاتداریی نەوشیروندا، هێرشیان بردە سەر مەزدەک و خۆی و چەندین هەزار لە لایەنگرەکانی کوژران؛ لە کۆپەڕی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیدا هاتووە کە: کاتی خۆی، ئەو قوباد شایە لە دیاربەکرەوە هاتۆتە سنەی سەردەمی ‌قەڵای پڵنگان و هەندێ لە عەشیرەتەکەی لەوێ ماونەتەوە، بۆیە ئێستا نیوە زاراوەی ئەردەڵاننی، یان نیوە زاروەی کوردەکانی سنە، بێژە بێژه و نزیک بە زاراوەی کوردەکانی دیاربەکرە و وشەی کرمانجی زۆری تێدایە.
43 مەزن 1. سەرۆک؛ 2. گەورە. وەکوو: (چیای مەزن)، (خودای مەزن)
44 مەگروون نێوێکی کۆنی ئارامییە و لە پیرەمەگروون وەرگیراوە؛ روانگەئەکی دیکەش هەیە کە دەڵێ: مەگروون لە بنەڕەتدا (گروون) بووە کە زاراوە گۆڕیویەتی و واتای کەوڵکردن و پێستگرتنەوە دەدا.
45 مەم 1. مەمێ، مەمە، مەمکەی ژن؛ 2. نێوی ئەوینداری بەنێوبانگی زین، (کاکە مەم) لە چیرۆکی (مەم و زین) دا.
46 مەکۆ 1. سەنگەر؛ 2. پەناگە، حەشارگە؛ 3. کۆ، کۆگا؛ 4. جێگەی کۆبوونەوەی خەڵک؛ 5. جێگەی بەسەریەکاکردنی شت؛ 6. شتێکی سەروبنباریکی هێلکەوێنەیە بەڵام گەورەتر، کە جۆڵا مەکارەی تێدەخا و جۆڵایی پێدەکا.
47 مەڵبەند 1. (کان)ی ژێر زەوی؛ 2. سەرزەوینی جێگەژیان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!