| 41 |
شوێشە |
1. جێگای هەڵخستنی ترێ و شوێنی بەخێوکردنی رەز؛ 2. نێوی گوندێکە کەوتۆتە ئەو دیوی چیای ئارێز، لەسەر رێگای سنە بۆ مەریوان. |
| 42 |
شکاک |
نێوی هۆزێکی کوردە، لە دوو هەرێمی سۆما و برادۆست دەژین، لە نێوان سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و بەشی زۆری کەوتۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باکووری شاری ورمێ دەژین. بڕوانە (سەکر)، لە بەشی کوڕان. |
| 43 |
شکۆفە |
شگۆڤە، پشکووژ، گوڵۆک، گوڵی تازەپشکووتووی دار کە پاشان دەبێتە میوە. |
| 44 |
شۆتیلە |
خوشیلک، گیایەکی شیردارە. |
| 45 |
شۆخان |
1. کۆی شۆخ، شۆخوشەنگ، جووان و چەلەنگ؛ 2. سپیندار؛ 3. شاخ تێهەڵدان. |
| 46 |
شۆلە |
1. راخوشینی ئەستێرە؛ 2. تیشکی ئاگر. |
| 47 |
شۆهان |
نێوی گوندێکی کوردنشین بوو لە ناوچەی نەعمانییە کە بە دەستی حکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان. نەعمانییەش لە کۆندا کوردنشین بوو، بەڵام ئەوێش بە دەستی حکوومەتی بەعس کرا بە عەرەبنشین. |
| 48 |
شۆڕێ |
1. باڵابەرز، بەژنشۆڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
| 49 |
شۆڕەتوو |
جۆرێ دار توو کە لقەکانی شۆڕ دەبنەوە. |
| 50 |
شۆڕەژن |
ژنی باڵابەرز و سالار. |