# ناو مانا
41 شێخاڵ باریکەبەفری سەهۆڵبەستووی پەنا رەشانگ کە درەنگ دەتوێتەوە.
42 شێردڵ 1. ئازا و بەجەرگ؛ 2. وەک شێر نەترس.
43 شێرزا 1. ، ئازا و نەترس؛ 2. ئاماژە بە رۆڵەی هەڵکەوتوو.
44 شێروان ناوچەیەکە سەر بە هەرێمی بارزان؛ 2. نێوی هۆزێک بووە کە راوی شێریان کردووە و شێریان بەخێو کردووە و بە هۆزی شێروان نێویان دەرکردووە.
45 شێرکوژ 1. لەناوبەری شێر؛ 2. نێوی گردێکی گەورەیە لە رۆژاوای دەستەچەپی سلێمانی؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی لەیلاخی سنە.
46 شێرۆ ئاماژە بە مرۆڤی نێرینەی زیرەک و بزێوە.
47 شێواز 1. رەوشت و ئاکار؛ 2. شکڵ و شێوە؛ (شێوازی حەسەن زیرەک کوردیی رەسەنە)؛ 3. راهاتن، فێربوون.
48 شەپۆل پێل، شەپێل، مۆنجی زەریا.
49 شەرناخ هۆزێک و شارۆچکەیەکن لە ناوچەی جزیر و بۆتان لە کوردستانی باکوور‌.
50 شەرڤان شەڕوان، شەڕکەر.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!