| 41 |
ساهی |
ساماڵ، ئاسمانی ساو. |
| 42 |
ساوان |
ساو بە هەورامی واتە: گوڵ، (ساوان) یش دەبێتە: گوڵان. |
| 43 |
ساوانسۆ |
نێوی هەوارێکە لە هەورامانی کوردستان. |
| 44 |
ساوێن |
ساماڵ، ئاسمانی ساو. (شەوێکی خۆش و ساوێن) دانیشتبووین. |
| 45 |
ساوە |
جۆرێک ئەستێرەی گەڕیدەیە. |
| 46 |
ساوەرز |
نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان لە ناوچەی حەکاری کە 3189 میتر بەرزە. |
| 47 |
ساڤا |
ساوا، شتی تازەرسکاوی وەکوو: ئینسان، حەیوان، رووەک. |
| 48 |
ساڤرە |
نێوی گوندێکە سەر بە شارۆچکەی بارزان لە باشووری کوردستان. |
| 49 |
ساکار |
سادە و بەخەوش و خەت، بێخاڵ و مێڵ. |
| 50 |
ساکاو |
نێوی کانییەکە لە نێوان بیجاڕ و دیواندەرە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. |