# ناو مانا
41 سیپان 1. کێوی پڕ لە شینایی؛ 2. رنوو، کلێڵەبەفر، شاپە؛ 3. بەرزایی باگێڕەوە، بڵندایی یەک کە باگر بێ؛ 4. کێوی پڕ لە بەفر لە هەموو دەماندا؛ 5. نێوی دوو چیایە لە کوردستانی داگیرکراو کە یەکێکیان لە کن پیرانشارە و ئەوی دیکەشیان لە لای زەریای (وان) ە و لەوانەشە لە شوێنی دیکەی کوردستان چیا بەم نێوە هەبێ، چونکە لە بەیت و چیرۆکە کوردییەکاندا نێوی سیپان زۆرە.
42 سیروان رۆباری خوڕ و بەلەز؛ نێوی چۆمێکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە سێ شوێنەوە سەرچاوە دەگرێ و دەڕژێتە لەمپەری دەربەندی خان لە باشووری کوردستان.
43 سیلان موورگێکی رەشە کە ژنان بۆ خشل بەکاری دەبەن.
44 سینۆ نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان.
45 سێوە نازنێوی گۆرانیبێژی نەمری کوردی دیان (مەسیحی)، (سێوە)یە کە خەڵکی شاری کۆیە بووە لە کوردستانی باشوور کە قەتارەکانی لە رەسەنترین رەگەزەکانی مۆسیقای کوردین.
46 سەبان دەشتێکی پڕپیت و بەرەکەتە لە شارەزووری بەری هەڵەبجە لە کوردستان.
47 سەپان 1. رەنجبەری دەستەبەر، کە لە پێنج بەش داهات، بەشێک بەهرەی پێدەگا؛ 2. بەزۆر تووشکردن.
48 سەراس 1. ناوازە؛ 2. تایبەتی.
49 سەران 1. ئینسانانی باش؛ 2. کێوان، بەرزاییەکان.
50 سەرباز 1. سەرلەپێناو رێگای وڵات و نیشتمان؛ 2. چەکداریۆ دەوڵەت.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!