41 |
زەمەنکۆ |
کۆی وشەی (زەمەن)ە، بە واتای زۆر و بەهێز. |
42 |
زەندۆر |
نێوی شارۆچکەیەک بووە، لە سەردەمی ساسانییەکان، لە ناوچەی کوردنشینی کووت لە لای عەمارە؛ حوکوومەتی بەعس دوایی نێوی ئەم شارەی کرد بە (عەلی غەربی)؛ لە سەردەمی ساسانییەکاندا نێوی شاری زەندۆر (کاسکار، یان کەسکەر) بووە و نێوی کووت ئەفروون، بەڵام دوای هاتنی ئیسلام، تووشی وێرانیی هات و لە گەشەکردن وەستا؛ پاشان دەوڵەتی بەعس، نێوی کووتی گۆڕی بۆ (واست) و کوردەکانیان بەرەبەرە دەرکرد و کۆمەڵێکیشیان لێ کوژرا و تەنانەت 6000 لاویان بە زیندووی بێسەروشوێن کرد و ئەو شارە کوردنشینەیان لە کورد چۆڵ کرد. |
43 |
زەنگیلان |
نێوی ناوچەیێکە لە کۆماری ئازەربایجان. |
44 |
زەنگەڵان |
زەنگیلان، 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە باکووری کوردستان؛ 2. ناوچەیێکی کوردنشینە لە ئازەربایجان. |
45 |
زەنوێر |
جێگەی بڵند و هەوای سازگاری چیا. |
46 |
زەهاو |
1. شوێنی ئاوەزێ، زنە، زق؛ 2. شارۆچکەیەکی کوردنشینە لەلای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان . |
47 |
زەوار |
زیارەتکەر، ئەو کەسانەی دەچنە تەوافی چاک و پیران. |
48 |
زەوارە |
نێوی برای رۆسەمی کوڕی زاڵ. |
49 |
زەڵم |
1. ئاوی توێژ لەسەر؛ 2. گەورەکانییەکی پڕئاوی چەنئاشگەڕێنە لە سەرووی گوندی ئەحمەداواوە لە پشت شاری خورماڵ لە باشووری کوردستان. |
50 |
زەڵێ |
1. شوێنی لێژ و سەخت لە چیا؛ 2. نێوی گوندێکە لە داوێنی چیای ناوزەنگ لە باشووری کوردستان. |