# ناو مانا
41 دیاوەشت شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیی لە (تاریخ کورد و کوردستان) دا نووسیویە: نێوی کۆنی کێوێکە لە ((جبال الاکراد)) لە سووریە، بەڵام ساڵی 1963 کە بەعسییەکان لە سووریە هاتنە سەر دەور، ئەم نێوەیان گۆڕی.
42 دیاکۆ نێوی یەکەمین پاشای (ماد) و دامەزرێنەری ئەو زنجیرە پاشایەتییەیە. ئەو پاشایەی کە گەزەنفۆنی یۆنانی نێوی هێناوە.
43 دیبۆن قەڵایەکی کۆنە لە (دارەبزماران) لە لای سەیرانگای سەلاحەدین.
44 دیجلە دیجلە رۆبارێکی گەورەیە کە لە دە چۆم پێک دێ و لە کۆندا (دەچڵە) شیان پێگوتووە، واتە ده لق چۆم؛ بەڵام نێوی کۆنتر و زانستیانەتر (تیژڕۆ ) بووە کە نێوی کۆنی دیجلە بووە و لە گاتاکان و لە زاراوەی پالەوی کۆنیشدا هاتووە و دواتریش بووە بە (تیگر، یان تگریس)، کە عەرەب گوڕویەتی و لە (تیگر)ەوە کردوویەتی بە تیجر و پاشان دیجر و ئەوسا دیجله؛ دیجله هەزار کیلۆمیتر بەناو خاکی کوردستاندا رەوت و رۆی هەیە.
45 دیرەک 1. دیرەگ، دیلەک، کۆڵەکە، ستوون، ئەستوندەک؛ 2. تکا، پاڕانەوە.
46 دیلمان گوندێک و ناوچەیەکی چڕی سەر بە (هەولێر)ە لە لای حاجی ئۆمەران لە باشووری کوردستان. بۆ ئاگاداریی، وشەی (دیلمان) ی کوردیی وشەی (دەیلەمان) ی فارسی لەیەک جیاوازن.
47 دیلۆک گۆرانیی هەڵپەڕکێ، گۆرانیگەلێک کە لە داوەتدا دەگوترێن.
48 دیلە جۆرێک گەنمی سووتاوی رەشە.
49 دیما 1. دیمەن، دەموچاو؛ 2. زەوینی دەێم.
50 دینەوەر ناوچەیەکە لە لای باکووری رۆژاوای کرماشان. لە کۆندا نێوی دینەوەر، ماهکووفە بووە. بڕوانە مهاباد لە بەشی کچان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!