41 |
تیلمە |
تیلماسک، باریکەنەوار، باریکەبڕاوەیەک لە پارچەی قوماش. |
42 |
تێلی |
1. لووس و ساف؛ 2. سیم و زەڕ. |
43 |
تێلیناز |
کیژی قژ ساف و زەرد. |
44 |
تەبار |
1. بارست، دێرانه؛ 2. کۆمەڵێک دار لە ریزێکدا پێکەوە، وەکوو ئەو تەبارە باش روواوە. |
45 |
تەبارە |
1. نێوان، لەمپەر، تێخە، بارست؛ 2. هەرزاڵ، پێڕک؛ 3. دەخڵی گەییشتووی نەدووراو. |
46 |
تەراز |
1. رێک و بەرانبەر؛ 2. وەک، وێنە؛ 3. ئامرازێکی بەنایی یە کە بۆ رێکی و رستایی دیوار بەکار دەبرێ. |
47 |
تەرچک |
شینکەی تەڕ و تازە، سەوزەی تورت و ناسک، کیژی ناسک و جوان. |
48 |
تەرخون |
جۆرێک سەوزەی خواردەمەنییە. |
49 |
تەرزین |
1. ناسک و لەبار؛ 2. سەرلکی باریکی بڕکەبێستان. |
50 |
تەرزە |
تەیرۆک، گلێرە، تگر، گژلووک. |