# ناو مانا
41 بریسک 1. تەزووی بەژان؛ 2. برووسکە، شەوقی رووناکی، پزووسکەی ئاگر لە دوورەوە.
42 بریقە درەوشانەوە، درەوشین، تیشکهاویشتن.
43 بزاڤ جووڵانەوە، بزووتن.
44 بزوێن بزوێنەر، دەنگدار، بەدەنگ و جموجووڵ، سەربزێو.
45 بزێن گەمەی جغزێن، یارییەکی منداڵانەیە.
46 بژاردە 1. بژارتە، ژمێردراو؛ 2. کەموێنە.
47 بژارە 1. بژاردە؛ 2. بژارکردن؛ 3. وەرگێڕان؛ 4. تاوان؛ 5. راستە و پاستەکردنی رایەڵ کە جۆڵا دەیکا؛ 6. خەیاڵی خەوزڕاو؛ 7. خەولێکدانەوە.
48 بژانگ 1. برژانگ، مژۆڵ، بژۆڵ؛ 2. پرزە و ریشاڵی کوتاڵ و گەنمەشامی و هیدیکە.
49 بژوێن زەمەند، زەوی پڕگیا و لەوەڕ.
50 بستیک تیسکەهەنگوور، تیسکە ترێ،‌ هێشووی ترێ، زەنگەتە ترێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!