# ناو مانا
41 باگار سەر سینگی تەپۆڵکە و چیا کە با بیگرێتەوە.
42 باگر باگا، رۆچنەی با، بە شوێنێک دەگوترێ کە با بیگرێتەوە، یان با بگرێتە خۆی.
43 باگردان 1. بانگلێر، بانگردێن؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی مەنگوڕان لە نێوان مەهاباد و سەردەشت.
44 باگرۆ بای توند، بای زەمەن. (لەبەر باگرۆ راومان پێناکرێ).
45 بالیان 1. نێوی هۆزێکی کوردە لەلای شاری (خۆی)؛ 2. هەروەها ناوچەیەکی کوردنشینی سەر بە (مووسڵ) ە، لە باشووری کوردستان.
46 بالیسان 1. شوێنی بەرز و پڕ لە بژوێن؛ 2. گەورە گوندێکە لە نزیک شاری هەولێر لە کوردستان.
47 بالێتان 1. شوێنی بەرز و هەڵاتوو؛ 2. چووکە گوندێکی ناوچەی سەردەشتە لە داوێنی چیای ئالان، نزیک بە گوندی مۆلێتان لە کوردستان.
48 بامەڕنی 1. هۆزێک کە ئیش و کاری ئاژەڵداریی بووبێ؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە؛ 3. گەورەگوندێکە بەرانبەر چیای سووارەتووکە لە باشووری کوردستان.
49 بانا ئوڵفەت بەستن بە یەکێکی دیکە، هۆگر بوون.
50 بانیا بانیان، دەشتی بەرز، شوێنی بەرز.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!