# ناو مانا
41 ئارتیم پاڵەوانێکی سەردە‏می مادەکان بووە. بڕوانە وشەی ئار.
42 ئارتین 1. لە ریشەی وشەی (ئار)ی ئەوێستایی یەوە هاتووە و واتای (ئاگرپەرست) دەدا؛ 2. پیرنیا لە (تاریخ ایران زمین) دا دەڵێ: ئارتین، نێوی حەوتەمین پاشای مادەکان بووە. ئەو نێوانەی کە لە دوو وشە پێکهاتوون و وشەی یەکەمیان (ئار)ە، بە زۆریی لەناو ئەرمەنییەکاندا باوە و کوردین. زۆربەی ئەو نێوگەلەی کە بەوشەی (ئار) دەست پێدەکا، وەکوو: (ئارتین، ئارهان، ئاراس، ئاران، ئاردەوان، ئاردەڵان، ئارژەنگ، ئارساماس، ئارکاناس، ئارسان، ئارشام و ئارکاس) و هیدیکە، لە ریشەی وشەی کۆنی مادی و ئاوێستایین و دەگەڕێنەوە بۆ ئەو سەردەمانە. بڕوانە وشەی ئار.
43 ئارخەیان 1.دڵنیا، خاترجەم؛ 2. بێخەم، بێترس و دوودڵی .
44 ئاردە تازەداهاتوو، تازەبابەت، نۆهاتی.
45 ئاردەشیر نێوی کوڕی پاپەکی کوڕی ساسانی دامەزرێنەری زنجیرە فەرمانڕەوایی ساسانییه کە لە دوو تیرەی شوانکارە و بازرنگی (بەرزنجی) پێکهاتووە.
46 ئاردەو ئەردەوان، نێوێکی کۆنی ئاوێستایییە. بڕوانە بۆ ئار.
47 ئارزەن گوندێکە لە نێوان ئاسیاوجۆ و ناسراوا لە ناوچەی دێگولان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
48 ئارژەنگ ئەرژەنگ، دارێکی پێستسوورە وەک بەڵاڵووک کە لەبەر ئەوەی قاییمە، گۆچانی لێ درووست دەکەن. بڕوانە وشەی ئار.
49 ئارساماس فەرماندارێکی ماد بووە کە بەرپرسی لەشکری پیادەی سپای کوورشی هەخامەنشی بووە. بڕوانە وشەی ئار.
50 ئارسان نێوی هۆزێکی کوردە لە لای خوڕەماوا. بڕوانە وشەی ئار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!