# ناو مانا
481 تووژەڵە تووەژاڵ، تووژاڵە، تووژەڵە، گوندێکە لە داوێنی چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.
482 تۆران زیز بوون
483 تۆرین تۆرم، بنەچە، رەچەڵەک، سۆلان. (تۆرینا ڤی وەلاتی).
484 تۆژاڵ 1. تۆزقاڵ، کەمێک، بڕێک؛ 2. تۆژگ، توێژاڵ، تۆژاڵک، پێستی ناسک یان سەرتۆی ماس؛ 3. جێگای تۆو، جێگای دانەوێڵە.
485 تۆژین لە بنج و بناوانی شتێک کۆڵینەوە.
486 تۆشە تۆشەبەرە، توێشە، توێشوو، زاد، زەواد، بژیوی سەفەر، ئەو خۆراک و پێخۆرەی کە کاروانچی و رێبوار لەگەڵ خۆی لە سەفەردا دەیبەستێتە پشت و هەڵیدەگرێ بۆ ناو رێگە.
487 تۆلاز جوان و بەدەو.
488 تۆڵا تۆڵاگەزۆ، شتی وردی وەکوو ئارد کە لێک دەنووسێ و رەق هەڵدێ.
489 تۆیانە ئەو نوقڵ و شیرینی و شتانەی کە بە خوانچە لەگەڵ لاشیرینی بووک دەڕوا.
490 تیشکان نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!