# ناو مانا
471 تاوێرە 1. تاوێر، تاڤێر بە هەموو مانایەک، تمتمان، زەوی رەقەن؛ 2. گوندێکە لەڵای سەرکەن و دەرەشیش لە ناوچەی هەڵەبجە.
472 تاڤار نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
473 تاڤگە تاف، سۆلاڤ، سۆپێل، قەڵوەز، ئاوهەڵدێر.
474 تاڤین تاڤی، رێژنەباران، تاوی باران، لە هەندێ ناوچەی کوردنشینی باکوور واتای: تیشکی هەتاو دەدا.
475 تاکانە 1. تاقانە، تەنیا، تاقە منداڵی دایک و باوک؛ 2. تەنیا کوڕ لە نێو خوشکاندا.
476 ترووسکە بریقە، برووسکە.
477 تریفە 1. تیشک و تریفەی مانگ؛ 2. گوندێکە لەناوچەی شارەزوور لە کوردستان.
478 ترێ هەنگوور، قلە.
479 تنۆک دڵۆپ، دڵۆپەی باران و ئاو.
480 تووتمێ 1. شوێنێ کە سماقی هەبێ؛ 2. داری سماق؛ 3. گوندێکە لە دۆڵی بالیسان لە باشووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!