# ناو مانا
461 تازیلە وردەبڕوێش، بڕێشی ورد.
462 تاسە مەیە، ئیشتیا، ئارەزوو، بیری کەسێ کردن.
463 تاشیە 1. مژار، بابەت؛ 2. لێوەشاو.
464 تافە 1. گوڕە و هاژەی ئاو و بای بە قەوەت؛ 2. هەڵدێر، تاڤگە، تافینە، قەڵوەز، قەڵبەز، قەڵەمباز.
465 تامان 1. تەمەن، عومر؛ 2. تەێمان، چەپەر، دەرکە یان دیواری لە شووڵ تەنراو.
466 تاناس نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
467 تاووس نێوی پەلەوەرێکی پەڕوپۆشیرینی خۆشڕەوتە کە لە لای کوردەئیزیدییەکان پیرۆز و بەڕێزە.
468 تاوڵ تاوەڵ، رەشماڵ، چادر، خێوەت، کۆن، سیاچادر.
469 تاوڵە تەختە نەرد.
470 تاویار تاوێرە دەنک، ئەوەندەی جارێک لە سێڵدا دەبرژێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!