# ناو مانا
411 پەپووک پەپوو، پەپووسڵێمانە، پەپووسولەیمانی.
412 پەچە 1. پێچە، پەچە، دەسماڵ یان تەنراوێکی رەشە کە ژنان لە کوردەواریدا بەتایبەت لە لادێ بۆ شەرمە یان شەرمکردن لە پیاو دەم و لووتی پێ دادەپۆشن. شەرمە کولتووری عەرەبە کە بە هۆی ئایینی ئیسلامەوە هاتۆتە ناو کۆمەڵگای کوردەواری. کـــــۆڵان بــەکـــــۆڵان جــــادە بـه ‌جــــــادە نەشمیلەی چاوجووان (پەچە)کەت لادە (عەلی مەردان) 2. پەچە، مۆڵگە، هەوێز، بێرە، رانەبێرە، بەو شوێنە دەگوترێ کە پەز و بزن (وردەماڵات)ی لێ دەخەوێنن بۆ شیردۆشین و وچاندەرکردنی شووان لە کاتی نیوەڕۆدا و کچان و ژنان دێن بۆ دۆشینیان. وەکوو: لەناو ران هاتەو شیر بە شانەوە لچی ها بە تۆز (پەچە)ی رانەوە (گەلێریی ناوچەی سنە)
413 پەخشان 1. پەرش و بڵاو، (زوڵفی پەخش و پەخشانە)؛ 2. نووسراوەی بەرانبەر هۆنراوە.
414 پەخشە کورتکراوەی پەخشان؛ بڵاڤۆک. بڕوانە پەخشان. لە بەشی کچان.
415 پەردیس پارادیس، بەهەشت، جەننەت، وشەیێکی کۆنی مادیی ئاوێستایی یە.
416 پەرژین 1. پەرچ، پەرچین، چیل، شوورەی بەدڕوو، پەرچی دڕکاویی، پەرژینی باخ و بێستان؛ 2. نەتوانین لە کاردا، وەکوو: کارم زۆرە نامپەرژێتە سەر ئەو کارە.
417 پەرشان 1. نێوی کێوێکە لە باکووری کوردستان؛ 2. جوان و رازاوە.
418 پەرشن گوندێکە لەناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان .
419 پەرشەن نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
420 پەرماس 1. زانیاریی، زانست؛ 2. نێوی یەکەمین مەدرەسەی کچانە بوو لە مەهاباد ساڵی 1924 ی زایینی کرایەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!