# ناو مانا
391 پلووک پلووکە بەرد، بەردی بچووک بۆ هاویشتنە ناو ئاو لە کایەکردندا.
392 پلیسە پلیزرگ، کارتەپەلە، پەڕەسێلکە.
393 پنکاف گوڵاو، ئاوی گوڵ.
394 پوورە 1. جیلی تازەی هەنگ؛ 2. سووتووی کێشراوی تریاک.
395 پووشین 1. دروستکراو لە لاسکی دەخڵ و گیا، سەلەی پووشین؛ 2. کڵاوی پووشین، پارچەیەکی رەشە، کە ژنان وەکوو سەرپۆش بە سەریدا دەدەن.
396 پوونگە پنگ، گیایەکە خورێنی.
397 پووڵەکە 1. جەستەیەکی خڕ و تەنکی ناوەڕاستکون و بریسکەدارە کە ژنان بۆ جوانیی بە جلوبەرگی وەکوو: کراس و کەوا و سوخمەدا هەڵیدەدروون؛ 2. هەروەسا جەستەیەکی تەنک و خڕە بەسەر پشتی ماسییەوە.
398 پڕشنگ تیرێژ، تیشکی رۆژ، پریشکی ئاگر.
399 پڵپڵە ئاوێزەی گوارە، جۆرێک خشڵە.
400 پۆپنە مەلی پۆپەدار، مەلی کڵاوەدار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!