# ناو مانا
31 گوڵبەهار 1. گوڵێکی سەوزی پڕ پەڵکە؛ 2. چیچەکی دەشت کە لە کاتی بەهاردا دەڕوێ.
32 گوڵپەروەر باخەوانی گوڵ، کەسێک کە شتی جووان و لەبار وێنەی گوڵ پەروەردە دەکا.
33 گوڵپەری 1. گوڵێکی بۆنخۆشی گەڵازەردە کە لە قەراخ ڕۆباران دەڕوێ و بۆ تورشی کەڵکی لێوەردەگرن؛ 2. لە ڕادەبەدەر جووان، جووانی خەیاڵیی وەکوو پەریی.
34 گوڵچن 1. گوڵچین، هەڵبژاردە، تەڵچن؛ 2. شکڵی گوڵدروو؛ 3. ناوازە، تایبەتی.
35 گوڵخواز جووانویست، کەسێک کە حەزی لە شتی وێنەی گوڵە.
36 گوڵخونچە خونچەی نیوەپشکووتوو.
37 گوڵخەندان 1. گوڵی پشکووتووو؛ 2. وێنەی گوڵ خوشیک و بەدەو.
38 گوڵزار گوڵجاڕ، چیمەن و سەوزایی پڕ لە گوڵ.
39 گوڵزێڕ گوڵی دەسکرد لە ئاوی زێڕ، گوڵی دروستکراو لە ئاوی زێڕ.
40 گوڵژین ژیانی وەکوو گوڵ، تەڕپۆش و ڕێختە و پێختە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!