# ناو مانا
31 کاسنی جۆرێک گیایە.
32 کاسین جۆرێک گەمەی تۆپانقاڕ لە کۆندا.
33 کاشمە گیایەکی گەڵاپانە وەک باسکڵاو دەیکەنە دۆڵمە.
34 کاشیان 1. کیوی سەخت و عاسی؛ 2. کەمەرەی کێو. 3. گوێسووانە، (لە سەر کاشیان راوەستابووم).
35 کاشین 1. جۆرێک گەمەیە لە سەر بەفر؛ 2. زەویکێڵان.
36 کالان 1. کالانە، جێگەی گلێنەی چاو؛ 2. کاڤلان، کاولان، کێلان، جێگەی خنجەر؛ 3. کۆنە دێ، شوێنەمێنگەی وێران؛ 4. کانزای برنج؛ 5. گیای هەرزە؛ 6. نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستانی باکوور.
37 کالمە جۆرێ شمشێری کۆن کە لە شەڕی بەرانبەردا بەکار دەبرا.
38 کانی 1. چاوکە، چاڤکانی، چەشمە، سەرچاوەی ئاو؛ 2. لە وشەی (کان)ەوە هاتووە کە واتای چاوگە و سەرچاوە و (معدن) دەدا.
39 کانیاتا نێوی گوندێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
40 کانیاسیر نێوی گوندێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!