# ناو مانا
31 ڕاڤیار راوکەر، نەچیرەوان.
32 ڕاڤە وشەیەکی کرمانجی یە واتە: شرۆڤە، شیکردنەوە (شەرح) ی عەرەبی.
33 ڕاڤەر پاڕانەوە، لاڵانەوە.
34 ڕایە شیاو، حەد. من کوا رایەم هەیە باست بکەم.
35 ڕایەن چۆمێکە لەوبەری ئاراس لە ئەرمەنستان لەو بەشەی کە کوردی لێدەژی.
36 ڕباسە 1. رباس، ربازە، دێرانی زەوی بەر لە چاندن، ئاوداشتن بۆ رەپستە؛ 2. کەشاو.
37 ڕسکان 1. درووستبوونی سرووشتی، چێبوونی خۆڕسک؛ 2. جۆشخواردنی دارێک کە پەیوەندی دەکەن؛ 3. رووان و هەڵچوون. لە باخەکەماندا نەمامێکی جووان رسکاوە.
38 ڕوباب رەباب، جۆرێک ئامێری مۆسیقایە لە شێوەی تار، کە کاسەکەی بچووکترە، روباب دوو تەلی هەیە و بە کەوانە یان ئارشە دەهەڤۆترێ و یەکێ لە کۆنەسازەکانی ئێرانی سەردەمی ساسانییەکانە.
39 ڕوبات 1. بۆسەی راوچی؛ 2. حەشارگەی کەو.
40 ڕوخسار دیمەن، دەموچاو، روومەت.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!