31 |
ڕایش |
لەبەرنووسراو، روونووسهەڵگیراو. |
32 |
ڕزگار |
دەربازبوو، سەربەست، ئازاد. |
33 |
ڕوار |
1. رۆبار؛ 2. گوندێکە لە نزیک گوندی (هەجیج) لە هەورامانی کوردستانی رۆژهەڵات. |
34 |
ڕواندز |
رواندژ؛ رواندز لە دوو وشەی لێکدراو واتە (روان) و (دز یان دژ) پێکهاتووە و چەندین مانای هەیە، یەکەم: رووان واتە: چۆمان، چەند چەم و دژیش واتە قەڵا و رواندز یانێ: قەڵای نێوان دوو رۆبار؛ دووهەم: روان: واتە شینبوون و جێگەی ژیان و دزیش واتە قەڵا و رواندز یانێ: قەڵای ژیان؛ سێهەم: روان، واتە: رەوەندی و دزیش واتە دژ و رواندز واتە: جێگا یان شوێنەمێنگەی رەوەندیانی کورد کە لەو کاتەدا گەرمیان و کوێستانیان کردووە و رواندزیان ئاوەدان کردۆتەوە و زستانان لەوێدا ماونەتەوە؛ چوارەم: روان، واتە: ئاوەڵا و لەسەرپشت و دزیش واتە قەڵا و روواندزیش واتە: قەڵای بێ دەرگا و شوورە، چونکە جێگاکەی بەرز و سەخت و لە لێوارەی چۆمدا بووە و پێویستی بە دیوار یان شوورە نەبووە! |
35 |
ڕکان |
باوەڕ، بڕوا. (رکانی پێ ناکەم). |
36 |
ڕۆبار |
رۆخانە، چەم، چۆم. |
37 |
ڕۆبین |
1. رۆژبین، داهاتووبین؛ 2. دابەزین؛ 3. خۆمان داچەمێنین؛ 4. خۆبشارینەوە. دەیاصڵا کوڕینە رۆبین با نەمانبینن. |
38 |
ڕۆدا |
رۆژدا، هەتاو هاتنەدەر. بۆ ئاگاداریی ئەمانە هەندێ نێون کە هاوخوێنانی زاراوەکرمانج درووستیان کردووە و داتاشراون. |
39 |
ڕۆدی |
ئاماژە بەوەی کە رۆژ یان هەتاوی دی. |
40 |
ڕۆژ |
هەتاو، رۆجیار، خوەرشی، خۆرەتاو. |