31 |
چێلیان |
کۆی وشه‌ی (چێل)ه که ده‌بێته: 1. گاشه‌به‌رد، ته‌له‌سه‌نگ، تاوێره‌به‌رد، که‌ڤری مه‌زن، 2. په‌رژینی له دڕک و داڵ سازکراو، 3. جووچکی باڵنده، رۆڵه، فه‌رزه‌ن. له به‌یتی (برایم و مه‌حمه‌ڵ) دا چێلیان نێوی شارێک بووه له مه‌ڵبه‌ندی شاروێران. |
32 |
چەپکە |
ده‌سکه‌گوڵ، چه‌پکه گوڵ. |
33 |
چەپەر |
1. سه‌نگه‌ر، خه‌ڵ؛ 2. ده‌رگا و دیواری له شووڵ یان به‌رد بۆ به‌رخ و کارژه‌له، کۆز، ته‌یمان؛ 3. ته‌ته‌ر، نارده، پۆسته‌به‌ر، نامه‌به‌ر، نه‌وه‌ن، شاتر؛ شاتر: به مانای نامه‌به‌ر پیاده‌ی خێرا و تیژڕۆ. |
34 |
چەپەک |
1. گوند و خانووی دوور له رێبازی گشتیی، که‌وێڵ و هه‌واری کل؛ 2. جۆگه‌ی پێچه‌ڵپێچ له ته‌خته‌مه‌ره‌زه‌ی بڵند و نه‌ویدا؛ 3. که‌سێک که به ده‌ستی چه‌پ کار ده‌کا یان ده‌نووسێ؛ 4. گوند یا باخی دووره ده‌ست و دوور له سه‌ره‌ڕێ. |
35 |
چەچۆڵە |
چاچۆڵه، چه‌پۆڵه، ده‌ستی منداڵی چکۆڵه که چه‌چه‌وانه‌ی تێ ده‌که‌ن. |
36 |
چەردە |
ره‌شتاڵه و ئه‌سمه‌ر. |
37 |
چەرمەڵە |
ئینسانی چه‌رمه‌ڵانه، سپیکه‌ڵه. |
38 |
چەلینگ |
گوڵبه‌ند، گیایه‌کی به‌پنجی جوانه. |
39 |
چەلەنگ |
1. شۆخ و شه‌نگ؛ 2. چۆست و ئازا؛ 3. چڵووکی دار؛ 4. ده‌فری گه‌وره. |
40 |
چەمان |
کۆی چه‌م، چه‌م به هه‌ورامی واته: چاو، (چه‌مان) یش یانێ: چاوگه‌ل، چاوان. |