# ناو مانا
31 پرپرە 1. پووڵەکەی ماسی؛ 2. بریقە و ئۆییەی زینەتیی؛ 3. پەرەنگی گوارە؛ 4. پەڵپینە، گیایەکی شینی زۆر ناسک و جوانە لە باخ و بێستانان و کوێستانان دەڕوێ و وەکوو چڵی نۆک دەچێ بەڵام گەڵاکانی جیاوازە و بۆ زکێشە باشە.
32 پردیس پارادیس، بەهەشت، جەننەت، وشەیێکی کۆنی مادیی ئاوێستایی یە.
33 پردیکا نێوی کچی ئاترۆپاتی دەسەڵاتداری ماد بووە لە ساڵی 324 ی بەر لە زایین هاوکات لەگەڵ هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونی بۆ ئێران.
34 پرژۆڵ 1. پرزۆڵ، وەکوو ریشکی گەنمەشامی؛ 2. پرژ و بڵاو، پەرێشان؛ 3. ریشک و پرزۆڵەی قوماش و پارچە.
35 پرشە ورشە، گرشە، دەروشان.
36 پرووسکە پرۆسک، پریشکی ئاگر، پزووسکەی ئاور.
37 پرووشە 1. دەنکە دەنکەی بەفر کە دەبارێ، پرووشەی ئاو و باران، پرووشەی بەفر؛ 2. کەمخواردن، چرۆکردن.
38 پرووکە ترووکە، دەنکی وردی بەفر.
39 پرۆت هەوڕگەر، کاسەوگۆزەگەر.
40 پریاسکە پرێسکە، پریزە، بۆخچەی لە دەسرۆکە کە شتی تێدا بە دیاری دەبەن بۆ پێشکەشیی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!