# ناو مانا
31 پیرمان نێوی چیایەکە لە ناوچەی ئیلام.
32 پیرکان نێوی کانیی و کێوێکە لە ناوچەی عەفرین لە رۆژاوای کوردستان
33 پیرۆت 1. ئەم نێوە لەناوچەی (مەنگوڕان و سوێسنایەتی و گەورکان) مشەمەرە و نازازنرێ یانێ چی؟! 2. شارێکە لە یۆگۆسلاوی؛ ئەگەر هەر کەسێک ئەو رۆمانەی کە (ئاناتۆڵ فرانس) نووسیویەتی و کاک موحەممەدی قازی وەریگێڕاوەتە سەر فارسی خوێندبێتەوە، دەزانێ چەند جار نێوی پیرۆت لەو رۆمانەدا هاتووە و بۆی دەردەکەوێ کە نێوی پیرۆت تەنیا لە نێو کورددا باو نییە و بەڵکوو لە ناو گەلانی دیکەشدا هەیە. دیارە نە تەنیا ئەم نێوە، بگرە زۆر نێوی دیکە هەیە کە بە ناو گەلانی دنیادا بڵاو بۆتەوە و هەر نەتەوەیەکیش بە شێوازی زمانی خۆی دەکاریان دەکا و دەیانبێژێت. من لەو باوەڕەدام ریشەی (پییەر Piere و پیرۆتPirot ) ئەوەندە لەیەک دوور نین و دەکرێ بڵێین لەیەک بنەماڵەن.
34 پیرۆسا نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
35 پێروو 1. ئەستێرەی کۆ؛ 2. منداڵی پاگرتووی فێرە رۆییشتن.
36 پێزان 1. شارەزا؛ 2. بەئەمەگ، چاکەلەبەرچاو.
37 پێشسان پێشقەرەوڵ، یەکەم کەسێ پێش کاروان یا سانی لەشکر.
38 پێشڕۆ 1. سەرجەلە، سەرگەلە، رەمکێش؛ 2. ئەو کەسەی لەپێشەوە دەڕوا، پێشەنگاو؛ 3. ئەو کەسەی بۆ کارێک پێش دەکەوێ، پێشڕەۆ.
39 پێشکەوت پێشچوو، پێشکەوتوو.
40 پێشەنگ سەرجەلەی کاروان، بەرکاروانیی، پێشڕۆ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!